
دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لە سبەیەوە نزیکەی 568 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندیی.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنی ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی 130 ملیار دینار بوو، لە سبەیەوە بەشەکانی دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەچوار لیست نزیکەی 568 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕە زیاد ناکرێت ئەو بەشەی ماوە، پێویستە هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوخۆ دابینی بکات."
زانیاريی زیاتر: لیستی یەکەم خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بووە، لیستی دووەم خاوەن پێداویستی تایبەت، لیستی سێیەم کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان و لیستی چوارەم 37 وەزارەت، دەستەو سەرۆکایەتیەکان و ئەنجوومەنی دادوەری بوو."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان زانیویەتی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بووە لە هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەگەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
باكگراوند: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانی پابەند کرد بە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاكانی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە