
دەروازەی ڕەبیعە لەگەڵ سووریا- وێنە: ماڵپەڕی غەد
ئاڤا نیوز
پارێزگاری نەینەوا داوا دەکات، دەروازە سنوورییە داخراوەکانی پارێزگاکە بکرێنەوە کە لە مانگی حوزەیرانی 2014 بەهۆی شەڕی داعشەوە داخراون.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: حکومەتی خۆجێی نەینەوا هەوڵدەدات ژمارەیەک دەروازەی سنووری بکاتەوە کە تاوەکو ئیستاش داخراون، داواکارییان بەرزکردووەتەوە بۆ سەرکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان گفتووگۆمان کردووە لەسەر گرنگیدان و گەشەپێدانی زیاتر بە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە، بەتایبەت دەروازەی سنووری ڕەبیعە کە 125 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای موسڵەوە بۆ ئەوەی بەڕەسمی بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بەکردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییانە جگە لەوەی جموجوڵی بازرگانی زیاتر دەبێت، هەلی کار بۆ بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش دەڕەخسێت.
باکگراوند: لەساڵی 2014 داعش هێرشیکردە سەر موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق و دەستیبەسەرداگرتن بەوهۆیەوە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای نەینەوا داخران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە