
مۆسكۆ- میدیای ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سویسرا پشتگیریی لەوە کرد ئۆکراینا سامانە ڕاگیراوەکانی ڕووسیا بە کار بهێنێت، ڕووسیا باڵیۆزی سویسرای بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت کرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: هەفتەی ڕابردوو یاسادانەرانی سویسرا زنجیرەیەک پێشنیاریان پەسەند کرد کە وا دەکەن سویسرا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ملیاران دۆلاری سامانی ڕاگیراوی ڕووسیا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئۆکراینا بە کار بهێنن. گەرچی ڕۆژئاوا بە گشتی بیرۆکەکەیان پێ باشە، بەڵام هێشتا کۆدەنگییەک لەسەر چۆنێتیی جێبەجێکردنی بیرۆکەکە نییە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: باڵیۆزی سویسرامان بانگهێشت کردووە بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هەنگاوە، کە پێشێلکردنێکی گەورەی بنەما و بنەڕەتی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر موڵکی دەوڵەتی ڕووسیا، لەژێر هەر ناوێکدا بێت، لە دزی زیاتر هیچی تر نییە، ئەویش دزییەکە لەسەر ئاستی حکومەت .
باکگراوند: دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 2022دا، وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیکەی 300 ملیار دۆلاری یەدەگ و سامانی بانکی ناوەندیی ڕووسیایان ڕاگرت. تەنيا لە سویسرا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاری ڕووسیا ڕاگیراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات