
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی دەنگیی دزەپێکراوی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی حیزبی "سیادە"، حیزبەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا تۆمارە دەنگییەکە بە "دروستکراو و ساختە" ناو دەبات، هاوکات داوای یاسایی لەسەر ئەو لایەنە تۆمار دەکات کە بەرپرسیارە لە دزەپێکردنی تۆمارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی "عێراق حەدەس" لە بەرنامەی "من ئەلدەولە" کە قوسەی شەفیق پێشکەشی دەکات، تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی بڵاوکردەوە گوایە دەنگەکە دەنگی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و سەرۆکی پێشووی حیزبی سیادەیە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی تۆمارە دەنگییەکە خەمیس خەنجەر دەڵێت: لە ساڵی 2003ـەوە میلیشیا حوکمی عێراق دەکەن و دەستیان بەسەر جومگەکانی حکومڕانی گرتووە لەلایەنی ئاسایش، ئابووری، دادگا و تەنانەت خوێندنیش، ئێمەش پشتگوێ خراوین، ئەو دابەشکاریی دەسەڵاتە کە ناویان ناوە "سازان" لەڕاستیدا هۆکاری خراپەیە.
خەنجەر لە تۆمارە دەنگییەکە دەڵێت؛ ئێمەی سوننە پێویستمان بە دەسەڵات نییە، بەڵکو هاوسەنگی، حوکمڕانی دەبێت لەدەستی ئێمە بێت و بڕیار سیاسی بەسەر پێکهاتەکان دابەش بکرێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاریی نەکرێت لەداهاتوودا ڕووخانی زیاتر دەبینین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبی سیادە، کە خەمیس خەنجەر ئەمینداری پێشووی بوو لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەو تۆمار دەنگییە ڕەتدەکەینەوە و بە تەواوی دوورە لە ڕاستی و دەستکردە، سکاڵا لەسەر کەناڵەکە و پێشکەشکاری بەرنامەکە تۆمار دەکەین و داواش لە ئاسایشی نیشتیمانی دەکەین بەدواداچوون بۆ خاوەنی ئەو ژمارە تەلەفۆنە بکات کە پێشکەشکار بانگەشەی کرد لە ڕێگەیەوە ئەو تۆمارە دەنگییەیان دەستکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە