
وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی لە ستۆکهۆڵم (سیپری - SIPRI) ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پرسی مامەڵەی چەک لە سەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هاوردەکردنی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە، هەناردەی ئەمریکا و فەڕەنساش زیادیکردووە و هاوکات هەنارەدی ڕووسیا بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە.
زانیاریی زیاتر: هاوردەکردنی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لە ماوەی ساڵانی 2019-2023 بە بەراورد بە ماوەی ساڵانی 2014-2018 بە ڕێژەی 94% زیادیکردووە. بە هۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە، ئۆکراینا کە لە 30 دەوڵەت چەک وەردەگرێت، بووە گەورەترین هاوردەکاری چەک لە سەر ئاستی ئەوروپا و چوارەم گەورەترین لە سەر ئاستی جیهان.
ژمارەكان وادەڵێن: هاوردەی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا، لە ماوەی ساڵانی 2014-2018 و 2019-2023 بە نزیکەیی بووەتە دوو هێندە بە بەروارد بە هەمان ماوەی پێشتر. نزیکەی 55%ی هاوردەی چەک لە ساڵانی 2019-2023 لە ئەمریکا بووە؛ لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە ساڵانی 2014-2018 نزیکەی 35% بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات