سەنتەری میترۆ: ڕەنگە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیریی دەستکرد کرێی کارکردنیان لەدەست بدەن
- کوردستان
- 3 ئایار

لۆگۆی سەنتەری میترۆ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان هۆشداری دەداتە میدیاكان و دەڵێ ژیریی دەستكرد وێڕای سوودەكانی، زیانیشی بۆ كاری ڕۆژنامەنووسی هەیە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسانە كە لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە دەستنیشان كراوە لەم ڕۆژەدا ڕێكخراو و كۆمەڵە و سەندیكاكانی تایبەت بە كاری ڕۆژنامەوانی قسەی خۆیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسان ڕێكخرابوو، ڕایگەیاند: كاریگەرییەكانی ژیریی دەستكرد بەسەر كاری ڕۆژنامەوانی ترسناكە، سوودی زۆرە بەڵام مەترسیی لەسەر كار و پیشەی ڕۆژنامەوانی هەیە و ڕەنگە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەو هۆیەوە كرێی كاركردن یان بەشێك لە كرێی كاركردنیان لەدەست بدەن.
زانیاریی زیاتر: بەشێك لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان ژیریی دەستكرد بۆ كاری ڕۆژنامەوانی بەكاردەهێنن. هاوکات بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بەشێك لە میدیاكان لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ژیریی دەستكردەوە هەواڵ و زانیاریی نادروستیان بە خەڵك داوە، هۆشداریش دەدات بە میدیاكان كە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ژیریی دەستكرد بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات