
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی ئابووری، پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختیان لە بەشداریپێكردنی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی 'ڕێگەی گەشەپێدان' كردەوە.
وێنە گەورەكە: ڕێگەی گەشەپێدان، پرۆژەیەكی ستراتیژیی هاتووچۆی نێودەوڵەتییە، كە لە بەندەری فاو لە باشووری عێراقەوە دەستپێدەكات و بە شارەكانی دیوانییە، نەجەف، كەربەلا، بەغدا و مووسڵدا تێدەپەڕێت، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شڕناخەوە دەچێتە نێو خاكی توركیا و لەوێشەوە لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا، درێژكراوەی ڕێگەی ئاوریشمە كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گۆی زەوی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێککەوتی 5-5-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە لە ئەندامانی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پێكهاتبوون.
چی باسكرا: لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پەرلەمانتارانی عێراق، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی فیدراڵ کرا. بە تایبەتی لە بوارەکانی پشتگیریکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی لە بەرژەوەنديی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدان.
بابەتە ستراتیژییەكە: گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پڕۆژەى ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا و جەخت لە بەشداری و سوودمەندبوونی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق لەو پڕۆژە گرنگەدا کرایەوە. هاوكات جەخت لە پێویستیی ئازادیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جووڵەی کاڵاکان لەنێوان هەموو ناوچەکانی عێراق كرایەوە لەپێناو نەهێشتنی هەر بەربەست و ئاستەنگێکی بەردەم ئەم بابەتە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، "کە پێویستە ڕێز لە سیستمی فیدراڵی و دەستووری عێراق بگیرێت کە ماف و ئەرکەکانی هەر لایەکی دەستنیشان کردووە".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق لەڕووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە کە ڕێز لە مافەکانی هەموو ناوچە و گشت پێکهاتەکانی عێراق بگرێت".
بۆچی گرنگە: ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت لە گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنان و یەکخستنی ئابووری و هۆکارێکیشە بۆ بەستنەوەی ئابووری ناوچەکە بە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کیشوەری ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران