ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین ـی لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەرەوە باشتر دەکەن، بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا ببوژێنینەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەکەی لە بواری ئابووریدا، بایەخێکی زۆر بە هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەدات، لەپاڵ پاڵپشتی بۆ کەرتی تایبەت جەخت لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی:
٠ جێگای دڵخۆشییە توانا ناوخۆییەکان لەگەڵ هاوکاری دۆستەکان بەرهەمێکی ئاوا گەورەی هەبووە و ڕەچاوی هەموو ڕێنماییە ژینگەییەکان کراوە.
٠ بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت هەلی کار بۆ گەنجانی وڵاتەکەمان دابین دەکەین.
٠ سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی داهاتەکان ڕەوا بووە.
٠ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەرەوە باشتر دەکەین، بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا ببوژێنینەوە.
٠ کارگەی چیمەنتۆی دابین توانای هەیە ڕۆژانە هەشت هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارگەی چیمەنتۆی دابین، لەسەر ڕوووبەری 212 دۆنم بە گوژمەی 280 ملیۆن دۆلار دروستکراوە، هەزار و 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت، ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 8 هەزار تۆن و ساڵانە دوو ملیۆن و 100 هەزار تۆن چیمەنتۆی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت