
دوو پزیشک لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای زیقار یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستان بە تای خوێنبەربوون و حاڵەتێکی نوێش لە پارێزگای نەینەوا تۆمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربوون تاوەکو ڕێککەوتی 7ـی ئایار، لە پارێزگای زیقار گەیشتبووە 17 حاڵەتی تووشبوون، بە گشتی لە سەرجەم پارێزگاکان 54 حاڵەت و گیانیان لەدەستدانیش هەشت حاڵەت تۆمارکرابوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە زیقار، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا کە ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان بوو لە دانیشتوانی قەزای ڕیفاعی لە باکووری پارێزگاکی زیقار.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە، ئافرەتەکە لە ماوەی ڕابردوودا نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی هەبووە و سەرەڕای پێدانی چارەسەری پێویست نەیتوانیوە نیشانەکانی نەخۆشییەکە تێپەڕێنێت.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا ڕاگەیاند، گەنجێکی 27 ساڵان لە دانیشتوانی ناحیەی گەیارە لە باشووری موسڵ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بەهۆی گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، دوای ناردنی نموونەکانی پشکنین بۆ تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەندی لە بەغدا، ئەمڕۆ ئەنجامەکان هاتنەوە و پشتڕاستیان کردەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا