لە ڕاپەڕین سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 12 كیلۆگرام كریستاڵەوە دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 14 ئایار

دیمەنی یەکێک لە بازرگانە دەستگیرکراوەکان
ئاڤا نیوز
لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕی 12 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵ لەلا بووە.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ڕۆژانی 7 و 8ـی ئایار لە دوو چالاكیدا؛ سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات و دەستیش بەسەر بڕی 12 كیلۆگرام كریساڵدا دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای كۆكردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد لەسەر تۆڕێكی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كە بەنیازبوون بڕی 12 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ بگوازنەوە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیمان بازرگانەكان دەستگیر بكەین."
زانیاریی زیاتر: تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر، پاڵپشت بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان دەستیپێكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت