
سەرۆک بازرانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی پابەندنەبوونی عێراق بە دەستوور و بنەماکانی لەوانە: هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان، سەرۆک بارزانی پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوازی یەک بازنە بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا هەڵبژاردن بەشێوازی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت، بەمەش زیانی زۆری بۆ کورد هەبووە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەجۆرێک کورسی کەم بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دانراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی ڕێژەی بەشداری لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق زۆر بەرزە، بەڵام بەهۆی پەیڕەوکردنی فرە بازنەیی دەنگێکی زۆری حیزبە کوردییەکان بەفیڕۆ دەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند "عێراق نە بە دەستوور، نە بە سێ بنەمایەكە پابەند نەبوون. ئێستا ئەگەر هەموو لایەنەكان بیانەوێت عێراق سەقامگیر بێت و خەڵكەكەی بەختەوەر بێت دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو سێ بنەمایە ئەگەر نا با سەرژمێرییەك بكرێت و نەتەوە و ئایین و مەزهەبی تێدا بێت، مادام بەرەو ئەوە دەچن با سەرژمێرییەك بكرێت، ئەو كاتە كەس گلەیی ناكات، یان ئەگەر هەڵبژاردن دەكرێت با یەك بازنە بێت."
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا کە لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشکەشی کرد، سەرۆک بارزانی گوتی، "ئیتر دەبێت لەسەر ئەو سێ بنەمایە عێراق بەڕێوەبچێت. ئێستاش و داهاتووش هاوكات بە پابەندبوون و ڕێنیشاندەریی دەستوور، دەتوانرێت دۆخی ئێستای عێراق چاک بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت