
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئەمریکایە، زیاتر لە 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و کۆنگرێسمانانی ئەمریکا کردووە، ئەمە جگە لە دوو گرێبەستی گەورەی 110 ملیار دۆلاری لە بواری وزە. ئێوارەی ئەمڕۆش لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات و نوسیوویەتی، "زۆر سوپاس بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ میواندارییە گەرمەکەی ئەمڕۆتان و پشتیووانی درێژخایەن و هاوبەشییتان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چاوەڕێی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانمان دەکەم."
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لە بواری نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت