
هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پێویستی به 949 ملیار دیناره، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەت پەیامێک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، نە سووکایەتی قبووڵ دەکەن و نە جیاکاری لە نێوان مووچەخۆراندا دەکەن. دڵنیاییش دەدات لەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا 18 رۆژ بەسەر مانگی سێدا تێپەڕیوە، حکومەتی عێراق هێشتا مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی ههرێمی كوردستانی نەناردووە و ئامادەنییە مووچەی کەسوکاری شەهیدان، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، پێشمەرگە و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بنێرێت کە ژمارەیان زیاتر لە 320 هەزار مووچەخۆرە.
پەیامی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو پەیامێکی بڵاوکردوەوە و ڕایگەیاند: "داکۆکی لە سەرجەم مافەکانی خەڵک دەکەین، پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین".
چیرۆکی سەرەکی: وەک گوتەبێژی حکومەت ڕوونیکردووەتەوە، سەرەتای دروستبوونی کێشەکە لەوە دەستیپێکردووە؛ "لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەت دوای لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن کەوتووە و ڕێنیشاندەری ناحەزان بووە بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی مووچە".
ئێستا چی ڕوودەدات: وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها 59%ی مووچە بدات، ئەویش دوای یەک مانگ لە دواخستنی، "ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنە و جیاکاری و سووکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
چارەسەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکوەزیران سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانە.
گۆشەیەکی دیکە: گوتەبێژی حکومەت دەستپێشخەری دەکات بۆ "ئەوانەی لە دەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان موزایەدە و قسەی دیکە دەکەن، ئەگەر ڕاست دەکەن با بفەرموون لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە مووچەیە خۆیان دابەشی بکەن".
باکگراوند: هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پێویستی به 949 ملیار دیناره، بەڵام تەنیا 560 ملیار دینار نێردراوە و 389 ملیار دینار كورتهێنان ههیه، تواناشی نییە بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنان پڕبکاتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا دەستی بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە