پرۆژەیەکی ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان نوێترین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو ئاشكرا دەكات و ئاڤا میدیاش ناوی ئەو گەڕەكانە بڵاو دەكاتەوە كە مانگی حەفتی ئەمساڵ ئاوی پڕۆژەكەیان پێدەگات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی هاتبوون و ئەم هاوینە ئاوی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە دەگاتە گەڕەکەکان و تا 30 ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: كاركردن لە پڕۆژی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو، بەردەوامە و ئێستا 78%ی كۆی گشتیی پڕۆژەكە تەواو بووە، پڕۆژەكە لە دوو هێڵ پێكدێت و لە مانگی حەفتی ئەمساڵ هێڵێكیان تەواو دەبێت و ئاوی پڕۆژەكە دەگاتە دەیان گەڕەكی شاری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان لە مانگی حەفتی ئەمساڵ ئاو دەگاتە ئەو گەڕەكانەی کە دەكەونە نێوان گوندی ڕەشگین تاوەكو ڕێگای كۆیە، لە دەرەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا ئەو گەڕەکانەی مانگی حەفتی ئەمساڵ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایان دەگاتێ ئەمانەی خوارەوەن:
ڕەشگین
32ی پارک
توڕەق
شاری ئالان
شاری دیاری
باغومنارە
مامزاوە
قەتەوی
گەڕەکی ژیان
ڕۆشنبیری
نالی
فەرمانبەران
زەیتوون سیتی
دارەتوو
بنەسڵاوە
هیران سیتی
ئاڵتون سیتی
گەلاوێژ
سەرکەوتن
ئاوێنەی شار
بێرکۆتی نوێ
تەعجیلی نوێ
پێنج و حەفت و هەشتی حەسارۆک
هاوکاری
کەسنەزان
زیلان
لاوان
ئایندەی دوو
ئەندازیاران
قەرەبوو
ئاشتی
قەڵاتی نوێ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری