محەممەد حاجی مەحموود: ئێمە ڕیفراندۆممان هەیە و دەبێت هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات
- هەواڵ
- 29 ئایار

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەوەی عێراق دەیکات کاردانەوەی واژۆکردنی گرێبەستەکانی کوردستانە لە ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە مانگانە لە کاتی خۆیی و بێ دواکەوتن مووچەی کوردستان بنێردرێت، بەڵام بەغدا پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نەبووە و لە نووسراوێکدا مووچەی ئەم مانگەی ڕاگرتووە و دەڵیت چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نانێرین.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
٠ ئەوەی بەرامبەر بە کورد دەکرێت بڕیاری هەموو سیاسییەکانی عێراقە نەک تەنیا وەزیری دارایی.
٠ عێراق ڕاشکاوانە دەڵێت ئێمە مووچەی کوردستان نانێرین.
٠ دەبێت عێراق مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بنێرێت.
٠ ئەوەی عێراق دەیکات کاردانەوەی واژۆکردنی گرێبەستەکانی کوردستانە لە ئەمریکا.
٠ ئێمە ڕیفراندۆممان هەیە و دەبێت هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات، ڕیفراندۆم دەنگی پێویستی بۆ جیابوونەوەی کورد لە عێراق بەدەستهێناوە.
٠ پێویستە هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەکەوە گوشار لە عێراق بکات.
٠ پێویستە لایەنەکان لە بەرانبەر بەغدا هاودەنگ بن.
٠ عێراق زۆر لاوازە و کورد زۆر بەهێزە.
٠ هەرێمی کوردستان دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات.
٠ عێراق بەبێ کورد هەڵبژاردنی بۆ ناکرێت.
٠ بەبێ بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسیدا هەموو شتێک لە عیراق تێکدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین