
ژمارەیەک حەجخواز لە سعودییە لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی سعودییە ڕایدەگەیێنێت، زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار حەجخواز لەڕێگەی سەرجەم دەروازەکانەوە گەیشتوونەتە شانشینی سعودییە.
وێنە گەورەکە: ساڵانی لە وەرزی حەج بە هەزاران حەجخواز لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە، بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج کە یەکێکە لە ئەرکانەکانی ئیسلام، سەردانی شانشینی سعودییە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاسپۆرتی سعودییە، "ژمارەی ئەو حەجخوازانەی لە دەرەوەی شانشینی سعودییەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هاتوونەتە نێو وڵات ژمارەیان ملیۆنێک و 260 هەزار و 874 حەجخواز دەبێت، کە گەورەترین ڕێژەیە لە کۆی ژمارەی ئەو حەجخوازانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەوڵانەی لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان دراوە بۆ ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی چوون و هاتنە ناوەوە".
لەلایەکی دیکەوە: ژمارەی ئەو حەجخوازانەی لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکانەوە هاتوونەتە ناو شانشینی سعودییە، گەیشتووەتە 64 هەزار و 883 حەجخواز و لە ڕێگەی بەندەرە ئاوییەکانیشەوە پێنج هەزار و 88 حەجخواز پێشوازییان لێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 136 حەجخواز گەشتی سعودییەیان کردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 440 کەسیان بەڕێگای وشکانی بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین