
وێنە- AA
ئاڤا نیوز
شاندێكی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی دەیڤید بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوونە دەوحە بۆ گەیاندنی وەڵامی تەلئەڤیڤ بۆ پێشنیازی حەماس بۆ ئاگربەست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵ 12ی ئیسرائیلی، شاندی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بەرەو قەتەر چوون بۆ ئەوەی دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس بکەن و وەڵامی پێشنیازەکەیان بدەنەوە.
بۆچی گرنگە: گەر لەم دانیشتنەدا حەماس و مۆساد ڕێبککەون، لە مانگی ڕەمەزاندا شەڕ لە غەززە دەوەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەماس دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ میسر و قەتەر لە قاهیرە لە 14ی ئادار، پێشنیازێكی نوێی بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە پێشکەش کرد. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داواکارییەکانی ناو پێشنیازی حەماسی بە ناعەقڵانی وەسف کرد.
لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە: دانووستانەکان درێژخایەن و سەخت دەبن، لەبەر ئەوەی کابینەی ئەمنی و حکومەتی ئیسرائیل دەسەڵاتی پێویستییان بە تیمی دانووستانکار نەداوە.
باکگراوند: لە 24 تشرینی دووەمی 2023 بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئاگربەست راگەێینرا و دواتر بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە درێژکرايەوە، لەكاتی ئاگربەستەكەدا ژمارەیەك بارمتەی فەڵەستین و ئیسرائیل ئازادكران.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات