وەزارەتی کارەبای عێراق: بەرهەمهێنانی کارەبا پێنج هەزار مێگاوات کەمی کردووە
- هەواڵ
- 2 حوزەیران

دیمەنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی کەمبوونەوەی گازی هاوردەی ئێرانەوە نزیکەی پێنج هەزار مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانیان لەدەستداوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر سەقامگیری تۆڕی نیشتمانی.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئامارەکان، عێراق ڕۆژانە پشت بە هاوردەکردنی نزیکەی 45 ملیۆن مەتری سێجا غاز لە ئێرانەوە دەبەستێت، بەڵام ئەم بڕە بەردەوام لەژێر کاریگەری چاککردنەوە و کێشە تەکنیکییەکاندا دەبێت، کە جار جار بۆ تەنها هەشت ملیۆن مەتری سێجا دادەبەزێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، تۆڕی کارەبای نیشتمانی دابەزینێکی بەرچاوی لە ڕێژەکانی بەرهەمهێناندا بەخۆیەوە بینیوە، بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی ئەو گازەی لەلایەن ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی سنووردارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە نزیکەی چوار هەزار مێگاوات، سەرباری لەدەستدانی نزیکەی هەزار مێگاواتی دیکە بەهۆی وەستانی چوار هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە ئێرانەوە."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە وتەی عەبادی، سەرەڕای ئەم ئاڵنگارییانە، تا ئێستا هیچ ئاگادارییەکی فەرمی لەلایەن ئێرانەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکان بە وەزارەتەکەیان نەگەیشتووە.
چارەسەرەکان: عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەزارەت زنجیرەیەک ڕێکاری تەکنیکی و کارگێڕی گرتووەتەبەر کە بریتین لە نوێکردنەوەی ژێرخانەکان لە کەرتەکانی گواستنەوە و دابەشکردن، دروستکردنی وێستگەی گۆڕینی نوێ، سەرباری چارەسەرکردنی ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر تۆڕی کارەبا هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وتەبێژی کارەبا دەڵێت: "ئەم هەوڵانە ڕووبەڕووی بەربەستێکی سەرەکی دەبنەوە کە بریتییە لە ناجێگیری هەناردەکانی گاز، ئەمەش وادەکات سەقامگیری بەرهەمهێنان بەند بێت بە بەردەستبوونی ڕاستەقینەی سووتەمەنییەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین