
هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
تورکیا بەتوانای 600 مێگاوات پاڵپشتی لەسیستمی کارەبای عێراق دەکات، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای باکوور دەڵێت" ئەو هێڵە بەفەرمی کەوتە بواری خزمەتەوە" .
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر عێراق بڕی 300 مێگاوات کارەبای لە تورکیاوە هاوردە دەکرد، بەڵام لەمانگی نیسانی ڕابردووەوە ئەنقەڕە ئەو بڕە کارەبایەی ڕاگرت و لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق لێتێگەیشتنێکی نوێی بۆ زیادکردنی بڕەکەی بۆ 600 مێگاوات واژۆ کرد .
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی کارەبای باکوور ڕاگەیاند: بۆ پاڵپشتی لە دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و بەشێکی دیالە، ئەو هێڵەی عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە کەوتە خزمەتەوە.
ژمارهكان وادهڵین: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆ هەینی 6-6-2025 ـەوە ڕۆژانە بڕی 600 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە هاوردە دەکرێت، ئەمەش ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر تۆڕی کارەبای ناوخۆیی، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی خواستی هاووڵاتییان لە وەرزی هاویندا .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەیرانی نەبوونی كارەبا یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە لە دوای پڕۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە بەرۆكی عێراقییەكانی گرتووە و تائێستاش چارەسەر نەكراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری