
بۆردومانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن و بەتایبەت لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامبوونی دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەمەبەستی ڕاگرتنی خوێن ڕژێییەکەی کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە، هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر پێگەی یەکتری ڕووی لە زیادبوون کردووە، مۆسکۆ لە زۆربەی بەرەکاندا پێشڕەوی دەکات، چەندین جار داواکارییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ئۆکراینای بۆ ئاگربەستێکی تەواو و بێمەرج ڕەتکردووتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، ''هێزەکانی ڕووسیا گەیشتووەتە سنووری ڕۆژئاوای کۆماری گەلی دۆنێتسک و بەردەوامن لە هێرش بۆنێو هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک.''
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، هێزەکانیان ئازایانە بەرگریی دەکەن و سەنگەرەکانیان چۆڵ ناکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و جێگری ئێستای سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، پێشڕەوییە نوێیەکە هۆشدارییەکە بۆ کیێڤ.
باکگراوند: دنیپرۆپێترۆڤسک شوینێکی پیشەسازیی گرنگی ئۆکراینایە، لە شوباتی 2022ـەوە کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە، ئەمە یەکەمین جارە ڕووسیا هێرشی فراوانی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام بدات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین