
دیمەنی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و كاردانەوەكانی هێرشەكە، گەشتە ئاسمانییەكان لە چەند وڵاتێكی ناوچەكە وەستاون و زیاتر لە 150 هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبووڵ گیردەخۆن و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کرد سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە کوژراون.
لێدوانی فەرمی: مستەفا فارس، هاووڵاتییەكی دانیشتووی هەرێمی كوردستانە و لەنێو فڕۆكەخانەی گەورەی ئیستەنبووڵەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وا بڕیار بوو كاتژمێر (4:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆكەیەكەوە و لە ئیستەنبووڵەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوین بەڵام گەشتەكە ڕەتكرایەوە، هەروەها فڕۆكەیەكی دیكەش كە تا ئاسمانی هەرێمی كوردستانیش ڕۆیشتبوو بەهۆی نالەباریی دۆخەكەوە گەڕایەوە فڕۆكەخانە ئیستەنبووڵ.
زانیاریی زیاتر: ئێستا 150 هاونیشتمانیی كورد لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبووڵ گیریان خواردووە و كۆمپانیای توركش ئێرڵاین پێی ڕاگەیاندوون كە تاوەكوو 48 كاتژمێری داهاتوو سەرجەم گەشتەكان وەستێندراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرفتی زیاتر لە 100 كەس لەو هاونیشتمانییە كوردانە ئەوەیە كە لە وڵاتانی دیكەوە بەشێوەی ترانزێت چوونەتە ئیستەنبووڵ بۆ ئەوەی لەوێیوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و ڤیزای توركیایان نییە بەو هۆیەوە ناتوانن لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبووڵ بچنە دەرەوە و لەنێو فڕۆكەخانەكە گیریان خواردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە