عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت

شەیری بکە لە:
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت

باڵەخانەی نوێی بانکی ناوەندی عێراق

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بازرگانیی عێراق پلانی گشتگیری بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی بازرگانیی وڵات لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهان ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، خێراکردنی جووڵەی بازرگانی و ئامادەکارییە بۆ چوونە ناو ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO).

 

بۆچی گرنگە: دانانی پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی بازرگانیی هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دەرچوونی عێراق لە ئابوورییەکی داخراو و پشتبەستوو بە نەوت و بەستنەوەی بە سیستەمی بازرگانیی جیهانەوە.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، پلانەکە پێداچوونەوە بە یاسا بازرگانییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی وەک بەندەر و دەروازە سنوورییەکان لەخۆدەگرێت.

 

لەهەمان کاتدا: بە گوتەی حەنوون، پلانەکە جەخت لەسەر پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و کرانەوە بەڕووی بازاڕە جیهانییەکاندا دەکاتەوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

 

لەلایەكی دیكەوه: حەنوون دووپاتیکردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز و سەقامگیریی ئابووری هەیە، تا عێراق بتوانێت ببێتە هاوبەشێکی کارا لە ئابووریی جیهاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ