لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون

شەیری بکە لە:
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون

دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی کەل و پەلی ڕاوچییەکان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان

ئاڤا نیوز

بەهۆی ڕاوکردنی ماسی لە وەرزی قەدەغەی ڕاوکردندا، 96 ماسیگر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر کراون.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی دانانی گەرا و زیاد بوونی ماسی، لە هەرێمی کوردستان ڕاوکردنی ماسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت، ئەو ماسیگرانەشی کە پابەندی ئەم بڕیارە نابن ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی 96 ماسیگری لە ماوەی سێ مانگ ڕاگەیاند، کە لە وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە دەریاچەی دووکان، دەریاچەی دەربەندیخان، زێی بچوک، چەمی باسەڕە و شارباژێڕ ڕاوی ماسییان کردبوو.

772 ماسی قەبارە جیاوازی ڕاوکراو دەستیان بەسەر داگیراوە و 180 ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکراونەتەوە و دووبارە خراونەتەوە ناو دەریاچە و ڕووبارەکان.

ژمارەکان وادەڵێن: لەگەڵ دەستگیرکردنی ماسیگرەکان دەست بەسەر ئەم کەلوپەلانەیان داگیراوە:

616 تۆڕی ماسی
9 بەلەمی گەورە
7 بەلەمی هەمەجۆر
12 ئۆتۆمبێل
11 ماتۆڕیسکل
51 قولاپ
14 سەوڵ
1 کلاشینکۆف
2 تاپڕ
1 مۆلیدە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ