
چەکدارانی سوپای ئیسرائیل لە خان یوونس
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، حەوت سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەکدارانی فەڵەستینی بۆمبێکیان بە زریپۆشێکی سوپای ئیسرائیل لکاندووە و دواتر تەقاندوویانەتەوە، لەئەنجامدا حەوت سەربازی کەتیبەی 605ی ئەندازیاریی شەڕ گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 21 ساڵ بووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایووم" ئاماژەی بەوەکردووە، "لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەو ڕووداوە زۆرترین زیانی بە هێزە زەمینییەکان گەیاندووە".
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، کەتیبەکانی قەسسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ بولدۆزەرێکی سەربازی D9 بە بۆمبی "شەواز" تێکشکێندرا و بۆ ماوەی کاتژمێرێک گڕی گرتووە، دوای ئەوە بولدۆزەرێکی دیکەی سەربازی بۆ ڕزگارکردن هاتە شوێنی ڕووداوەکە، بە چەکی ئاڕبیجیی "یاسین 105" کرایە ئامانج لە ناوچەی تەوحید لە باشووری شاری خان یوونس لە کەرتی غەززە.
باکگراوند: لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە، 871 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل کوژراون، 428 یان لە ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سوپا لە کەرتەکە بووە هاوکات شەش هەزار ئەفسەر و سەرباز برینداربوون لەوانەش دوو هەزار و 738 یان لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین