لە شەش مانگدا  1469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە كوردستان دەستگیر كراون

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا  1469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە كوردستان دەستگیر كراون

دەستگیرکردنی تاوانبار لە کوردستان

ئاڤا نیوز

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەزگا ئەمنییەکان هەزار و 469 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە و نزیکەی لە یەک تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوە.


وێنە گەورەكە: 26ی6ی هەموو ساڵێك، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرە و لە هەرێمی كوردستانیش لەو ڕۆژەدا لەلایەن دامودەزگا حكومییەكان و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكانەوە هەڵمەتی گشتگیری هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ماددە مەترسیدارانە ڕادەگەیێنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەركان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، 949 تۆمەتبار دەستگیركراون لەو ژمارەیە 409 كەسیان بەكارهێنەر و 540 كەسیشیان بازرگان بوونە، هاوكات 453 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 70 كیلۆگرام حەبی كپتاگۆن هەشت هەزار و 505 شیت حەبی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ئامارێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان كە دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە سلێمانی، 520 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون و دەستیش بەسەر 500 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ