لە هەولێر ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێنە ئەلیكترۆنی

شەیری بکە لە:
لە هەولێر ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێنە ئەلیكترۆنی

دیمەنی بەشدارانی ئیڤێنتی 'كوردستان كراوەیە بۆ كارسازان'

ئاڤا نیوز

لە هەولێر ئاڵنگارییەكانی بەردەم لاوان لە بواری كارسازیدا تاوتوێ كران، ئەوەش دوای پێشكەشكردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ سەرووی 300 كارسازی لاو لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

چیرۆكی سەرەكی: لە شاری هەولێر ئیڤێنتی 'كوردستان كراوەیە بۆ كارسازان' بەڕێوەچوو كە دەزگا حكومییە پەیوەندیدارەكان بە هەماهەنگی ڕێكخراوی ئیكۆ و بە پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی بیرۆكەی بێسنووری ئەمریكا و بەشێك لە زانكۆكان، ڕێكیانخستبوو.

كێ بەشدارە: لە پاڵ نوێنەرانی هەردوو ڕێكخراوی ئیكۆ و بیرۆكەی بێسنووری ئەمریكا، هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان و بەڕێوەبەری تۆماركردنی كۆمپانیا نیشتمانییەكان و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان بەشداربوون.

لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕایگەیاند، پەیوەست بەو كارئاسانیانەی بۆ كارسازانمان كردووە، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان كراونەتە ئەلیكترۆنی و سەرجەم هاووڵاتی و نوێنەری كۆمپانیاكان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆماربكەن و دواتریش وەڵامەكان وەربگرنەوە.

زانیاریی زیاتر: بە وتەی بڵند محەممەد، کەمکردنەوەی تێچووی دامەزراندن و تۆماركردن رۆڵی هەبووە لە زیادبوونی ژمارەی کۆمپانیا و شوێنکارە بازرگانییەکان ئەمەش دەرفەتی زیاتری کاری بۆ ژمارەیەکی زۆری گەنجان رەخساندووە و لەم ژمارەیەش؛ ڕێژەی رەگەزی مێ بۆ 6% بەرزبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ