
دیمەنی هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
کەناڵێکی ئەمریکی لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ئەگەر هەیە ئیدارەی ترەمپ یارمەتی ئێران بدات بۆ ئەوەی بڕی 30 ملیار دۆلار بۆ بونیادنانی بەرنامەیەکی ئەتۆمی بەرهەمهێنەری وزەی مەدەنی و سووککردنی سزاکان و ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە تەرخان بکات، هەموو ئەمانە بەشێکن لە هەوڵێکی چڕ بۆ گەڕاندنەوەی تاران بۆ سەر مێزی دانوستان.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن، ئەمریکا دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئێران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. ئێرانیش تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دانوستانەکانی داهاتوو نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی CNNـی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکان دەڵێت، سەبارەت بەم بابەتە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پشت پەردەوە لەگەڵ ئێرانییەکان قسەیان کردووە، تەنانەت لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێرانیش گفتوگۆکان بەردەوام بوون.
دوو سەرچاوەی ئاگادار ئەوەیان بۆ CNN ئاشکراکردووە، ئەمریکا چەندین پێشنیازی خستووتەڕوو بۆ ئەوەی هانی ئێرانییەکان بدات گفتوگۆ بکەن و پێشنیازی پێدانی 20 بۆ 30 ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردووە و ئەم بڕە پارەیەش ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە دابین ناکرێت بەڵکو لە ڕێگەی وڵاتانی کەنداوەوە دەدرێت بە ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا پێشنیازی ئەوەی کردووە هەندێک لە سزاکانی سەر ئێران لابدات تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی لە بانکە جیهانییەکان بەکاربهێنێت.
زانیاریی زیاتر: یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکانی ئەمریکا ئەوەیە، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداو پارە تەرخان بکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پێگەی ئەتۆمی فۆردۆ، بەڵام لە ژێر مەرجی ئەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدا نەکرێت.
ئیدارەی ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێران دەتوانێت بەرنامەیەکی ئەتۆمی هەبێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە، بەڵام ناتوانێت لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە یۆرانیۆم بەرهەم بهێنێت، ئەمریکا پێشنیازیکردووە ئێران لەدەرەوەی وڵاتەکەی یۆرانیۆمی پیتێنراو هاوردە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت