کۆنگۆ و ڕواندا ڕێککەوتنی ئاشتی لە واشنتن واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆنگۆ و ڕواندا ڕێککەوتنی ئاشتی لە واشنتن واژۆ دەکەن

کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ڕواندا بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاشتییان واژۆکرد

ئاڤا نیوز 

 

کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ڕواندا بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاشتییان واژۆکرد، کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بەو ململانێیەی کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە هەردوو وڵات.

 

وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە میانی مەراسیمێکدا لە واشنتن بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتاکانی لە کۆنگۆ و ڕواندا واژۆکرا.

 

لێدوانە فەرمییەکان: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای 30 ساڵ لە شەڕ و ململانێ ئەمە ساتێکی زۆر گرنگە و هێشتا زۆر شت ماوە ئەنجام بدرێت. 

 
ئۆلیڤیێر ندوهونگیرێهی، وەزیری دەرەوەی ڕواندا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەیە کە دراوە کۆتایی بە پشتیوانی حکومەت بۆ میلیشیا و گرووپەکان دەهێنرێت.  

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تێریز کایکوامبا ڤاگنەر، وەزیری دەرەوەی کۆنگۆ ڕایگەیاند، بە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە، دووپاتیدەکەینەوە ئاشتیی هەڵبژاردەمانە بەڵام بەرپرسیاریشین بۆ ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی سەروەری دەوڵەتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ