گەنجێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا باخچەیەک لە قەڵادزێ دروست دەکات

شەیری بکە لە:

باخچەی شکۆفە لە سنووری قەڵادزێ

ئاڤا نیوز

 

گەنجێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا لەسەر ئەرکی خۆی، باخچەیەک لە قەڵادزێ دروست دەکات، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ مێژووی قوربانییدانی ئەو شارە.

 

چیرۆکی سەرەکی: نالی قادر، ناسراو بە نالی پشدەری، لەدایکبووی وڵاتی ئەڵمانیا و خەڵکی قەزای پشدەرە، بەو پارەی رۆژانە بە کاشێری لەتاراوگە پەیدایی کردبوو، باخچەیەکی لەسەر ڕووبەری 1300 مەتر لەسەر شەقامی شەست مەتری قەلادزێ بە بڕی 10 هەزار دۆلار دروستکردووە، هاوکات هەر لە باخچەکە 200 نەمامی جۆراوجۆری تێدا چینراوە.

 

لێدوانی فەرمی: نالی پشدەری بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ساڵڕۆژی ڕاگواستنی قەڵادزێدا و بە کردنەوەی ئەم باخچەیە بە دووژمنانی کورد دەڵێم "ئێمە شار و وڵاتی خۆمان ئاوەدان دەکەینەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ