دوو گەنجی سلێمانی "بەرزە کۆلیلە"ی عەباسی کەمەندی لەڕێگەی ئاڤاوە بڵاودەکەنەوە
- کولتوور
- 25 حوزەیران
ژەنیار ئارام - وەلید ئەحمەد
ئاڤا نیوز
دوو گەنجی شاری سلێمانی بەرهەمێکی هونەرمەند عەباسی کەمەندی نوێ دەکەنەوە و بۆ یەکەمجاریش لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە بڵاوی دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەلید ئەحمەد و ژەنیار ئارام، دوو گەنجی هونەرمەندن و لە شاری سلێمانی دەژین، وەلید ژەنیاری ئامێری فلووتە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆشییەتی. هەر لەگەڵ ژەنیار ئارامدا چەند پڕۆژەیەکی هاوبەشیان هەبووە و بەردەوامیشن.
لە نوێترین بەرهەمیشیاندا گۆرانی (بەرزە کۆلیلە)ی هونەرمەندی دیاری کورد عەباسی کەمەندییان نوێکردووەتەوە و ڤیدیۆ کلیپیان بۆ دروستکردووە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: بەرزە کۆلیلە یەکێکە لە دیارترین گۆرانییەکانی عەباسی کەمەندی و پێشتر لە ئەلبوومی پرشنگدا بڵاوبووەتەوە و سەرجەم گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە گرووپی کامکاران کردوویانە.
بۆچی گرنگە: ئەوەی گرنگە ئێستا ئەم بەرهەمە بۆ یەکەمجار هاوکات لەگەڵ چەناڵی فەرمی خۆیان لە ئاڤا میدیاش بڵاودەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب