سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: ئێران چیتر لەسەر 'لێواری بەرنامەی ئەتۆمی' نییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەدوای لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، "توانا ئەتۆمییەکانی ئێران نەماون".
وێنە گەورەکە: بەدرێژایی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل هەوڵیدا زۆرترین زیان بە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیێنێت، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوو، تا ئەوکاتەی ڕۆژی 22ـی 6ـی 2025، بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بی 2 و بە شەش بۆمبی حەشارگەشکێن و 30 بۆمبی تۆماهۆک هێرشیکردە سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمیی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆی ئێران. دوای هێرشەکە سەرۆکی ئەمریکا گوتی "بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە هاوکارەکانی ڕاگەیاندووە: ئێران چیتر لەسەر "لێواری چەکی ئەتۆمی" نییە، ڕوونتر چیتر لەو قۆناغەدا نییە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی''.
ناوبراو لەبارەی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران دەشڵێت، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر تاران کەوتوون، لەوانە کوشتنی زانایانی ئەتۆمی، هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکان، ئەو وڵاتە ناتوانێت پەرە بە بەرنامەکە ئەتۆمییەکەی بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا کۆتایی پێدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی لە کەنەدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئالوودەبوونی گەنجان بە شاشەکان مەترسیی لەسەر ژیانیان زیاتر دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا کۆتایی پێدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ڕەتیدەکاتەوە مەزارگەی "سەیدە زەینەب" داخرابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس مەرجەکانی بۆ ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا دەکات