نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا دێتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. پێشبینیش دەکرێت هەر لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدیش کۆببێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ـی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆریشە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کۆببێتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی سەرچاوەکان، تۆم باراک لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لە 9ـی حوزەیران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان پلانی بۆ دانراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی یەکێک لە سەرچاوەکان "باراک و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پرسی بەپەلە دەکەن کە پەیوەستن بە سووریا و عێراق"، کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لێوەکرابوو، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری زۆرە تۆم باراک لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کۆببێتەوە. بەڵام ئاماژەی بە شوێنی کۆبوونەوەکە نەکردووە، باسی لەوەش نەکردووە تۆم باراک سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات یان نا، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەرێمی کوردستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا کۆتایی پێدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی لە کەنەدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئالوودەبوونی گەنجان بە شاشەکان مەترسیی لەسەر ژیانیان زیاتر دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا کۆتایی پێدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ڕەتیدەکاتەوە مەزارگەی "سەیدە زەینەب" داخرابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس مەرجەکانی بۆ ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا دەکات