
لۆگۆی کیمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە شارەكان، پشكنین بۆ ناوی کاندیدی لایەنە سیاسییەكان دەكەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسی یەكێك لە نووسینگەكانیش دەڵێت، ئەگەر هەیە گۆڕانكاری لە ژمارە و ناوی کاندیدەكان بكرێت.
وێنە گەورەكە: وا بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ماوەی ڕابردوودا لایەنە سیاسییە بەشداربووەكان ناوی کاندیدەکانیان پێشكەش بە نووسینگەكانی كۆمیسیۆن كردووە و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 26-6-2025، دوا وادەی پێشكەشكردنی ناوی کاندیدەکان بوو و ئیدی دەرگای پێشكەشكردن داخرا.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر هەیە گۆڕانكاری لە لیستی ناوی کاندیدەکان بكرێت، چونكە پشكنین بۆ سەرجەم ناوەكان دەكرێت لەڕووی تەمەن و بڕوانامە و ڕێژەی ئافرەت، پاشان ناوەكان دەنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، پاشان ناوەكان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی دەكرێن، بۆ ئەوەی وردبینی بكرێن.
- پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان پابەند بن بە ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن و دوور بن لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
زانیاریی زیاتر: هەریەك لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستی دەستپاكی لە یەك بە یەكی ناوی کاندیدەکان دەكۆڵنەوە سەبارەت بە پێشینەی تاوان و بابەتی تێوەگلانی گەندەڵی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای دهۆك، 10 لایەنی سیاسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، ئەوانیش بریتین لە:- پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرەی گەل، كۆمەڵی دادگەری، هەڵوێست، سۆسیالیست، نەوەی نوێ، ڕەوتی بابلیون، ڕەوتی نیشتمانیی ئاشووری.
ئەمەش بزانە: لە سنووری پارێزگای دهۆك 61 كەس کاندیدە، لەو ژمارەیە 40یان پیاو و 21یان ئافرەتن، بۆ كورسیی كۆتای پارێزگاكەش پێنج كەس کاندیدن، سێیان پیاو و دوویان ئافرەتن، دوو كەسیش بەسەربەخۆ خۆیان کاندید كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین