خوێندنی باڵا دەنگۆیەک لەبارەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
خوێندنی باڵا دەنگۆیەک لەبارەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تو‌ێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ڕاگرتنی مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە حکومەتی عێراق بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، مامەڵەی لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: حکومەتی عێراق مامەڵەی لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕانەگرتووە و ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی، بە پێچەوانەوە ئەمساڵ عێراق 100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق لە 17/6/2025 تا 26/6/2025 بەردەوام بوو، لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستیش کە 30/6/2025 دەکرێت، پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان لەنێوان خۆیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لەو 100 کورسیەی بۆیان تەرخان کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ