
ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بدرێنە فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئاڤا نیوز
ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی ڕێگەپێدانی دابەش دوو بۆ دروستكردنی خانوو لە سێ گەڕەكی هەولێر دەستیپێكردووە، كە بەپێی بڕیارێكی شارەوانیی هەولێر، ڕێگە بە هاووڵاتیان دراوە لەسەر زەوییەكانیان دوو خانوو دروست بكەن، بەو مەرجەی ڕووبەری هەر خانووێك لە 100 مەتر كەمتر نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی ژمارە 566 لە 2-6-2024، گشتاندنی بۆ تێكڕای شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كردووە بۆ دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون بەشێوەی دابەش دوو، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەو پێشنیازانەی خستە بەردەم ئەنجوومەنی شارەوانی، دوای پێداچوونەوە بە تەواوی لایەنەكانی بابەتەكە، بڕیاردرا ڕێگە بە هاووڵاتیانی گەڕەكەكانی 14ـی كوونەگورگ، نەسیج و ژیان لە شاری هەولێر بدرێت، كە یەكەكانی نیشتەجێبوونیان دابەش دوو بكەن.
لێدوانی فەرمی: كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر داوای هاووڵاتیانی ئەو سێ گەڕەكە، بڕیاری دابەش دوو بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون دراوە، ئێستاش ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەستی پێكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری ڕێپێدانی دابەش دوو بۆ دروستكردنی خانوو، لەپێناو خزمەتكردن و كارئاسانییە بۆ كەسانی كەمدەرامەت، بەتایبەت لەو گەڕەكانەی كە سەرووی نیوەی خانووەكانی لە جۆری 100 مەترین. مەرجە شارەوانییەكانی هەر سنوورێك، دیراسەی داواكاریی مۆڵەتپێدان بكات بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو زەوییەی كە دابەشی دوو دەكرێت نابێت ڕووبەرەكەی لە 200 مەتر كەمتر بێت و پانتایی شەقام و كۆڵانەكانیش نابێت لە 10 مەتر كەمتر بێت.
زانیاریی زیاتر: هەر خاوەن موڵكێك بۆی هەیە یەكجار لە بڕیاری ڕێگەپێدانی دابەش دوو سوودمەند بێت، واتە ئەگەر خاوەنی زیاتر لە پارچەزەوییەك بێت، تەنها بۆ یەك پارچە زەوی ڕێگەپێدانی دابەش دووی پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێستی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئالوودەبوونی گەنجان بە شاشەکان مەترسیی لەسەر ژیانیان زیاتر دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناحیەی بەمۆ دەدات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێستی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بەربژێری لە 12 پارێزگای جیاوازدا دەبێت