هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بەربژێری لە 12 پارێزگای جیاوازدا دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی ڕێکارەکانی خۆ تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە کۆمیسیۆن تەواو دەکات و لە 12 پارێزگای جیاوازی عێراق بەربژێریان دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ئەوەی ئاشکرا کردووە، "هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، تۆمارکردنی بەشداریی خۆی بۆ هەڵبژاردن بە 470 بەربژێرەوە تەواو کردووە کە بەسەر 12 پارێزگادا دابەشکراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 20ـی ئایاری 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی فوارەتەین پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانێتییەکە هەر یەک لە؛ ڕەوتی فوراتەین، هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی، هاوپەیمانیی وەتەنییە، هاوپەیمانیی ئیبداعی کەربەلا، کۆمەڵەی وڵاتی سۆمەر، کۆمەڵەی ئەجیال و هاوپەیمانیی چارەسەری نیشتمانی لەخۆگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات