ئێران هەموو چالاکییەکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پێگە ئەتۆمییەکانی ڕاگرت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دوای بۆردومانکردنی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئێران کامێرای چاودێری لە وێستگە ئەتۆمییەکان لادەبات و ڕێگەنادات بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئێران بڕیاریداوە چوونی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغە بکات و کامێراکانی چاودێری لەو دامەزراوانە لاببات، ئەم هەنگاوەی ئێران بە بیانووی ئەوەیە کە بۆیان دەرکەوتووە حکومەتی ئیسرائیل زانیاریی هەستیاری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بەدەستهێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی مێهری ئێران بڵاویکردووەتەوە، حەمید ڕەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پرسەی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران ڕایگەیاندووە، هاتنی ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیان بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو داواکارییەی لە ئێران هەیە بۆ دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، جێگای قبووڵ نییە و پێویستە ئیدانە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاژانسەکە بۆ وردبینی و چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران دەکات، داواشی لە ئێران کرد، کە سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دابین بکات.
باکگراوند: پێشتر بەپێی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان لەگەڵ فەڕەنسا، ڕووسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2015، ئێران ڕێگەی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دابوو بتوانن بچنە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی و پشکنین بۆ ئامێرە ئەتۆمییەکان بکەن، تەنانەت کامێراکانی چاودێری دامەزراوەکانیش بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بهدواداچوونێكی ئاڤا میدیا ژیانی خێزانێكی ههژار دەگۆڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بهدواداچوونێكی ئاڤا میدیا ژیانی خێزانێكی ههژار دەگۆڕێت