نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: دانوستانی دیمەشق و تەلئەبیب بە ئارامی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا دەڵێت، ئیدارەی نوێی سووریا بە ئارامی دەستی بە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتەکان دەکەن، واشنتنیش هاوکارییان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی میدیای ئیسرائیل و سووریا ، لە ئێستادا دیمەشق و تەلئەبیب گفتوگۆ لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ هەردوولا پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا بە میدیای قەتەری ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل و سووریا گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتەکان دەکەن لەوانەش کێشەکانی سنوور و پێشڕەوی سەربازیی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا، ئیدارەی نوێی دیمەشقیش لەگەڵ ئیسرائیلدا ناکۆک نییە و نایەوێت لەگەڵیدا بجەنگێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی باراک، پێویستە دەرفەتێک بە سووریا بدرێت لەم بوارەشدا واشنتن نایەوێت هیچ شتێک بەسەر سووریادا بسەپێنێت، بەڵکو هاوکارییان دەبێت ئەویش لەڕێگەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات