مامەڵەی زیاتر لە 19 هەزار خانەنشین تەواوبووە بەشێکی کەمیان ماوە مووچەیان ببەسترێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مامەڵەی زیاتر لە 19 هەزار خانەنشین تەواوبووە بەشێکی کەمیان ماوە مووچەیان ببەسترێت

ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی تەواوکردنی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا 19 هەزار و 241 کەس مامەڵەیان تەواوبووە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق کە خانەنشینیکردنی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی سێ تەمەنی لێ کەوتەوە، لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 196، نزیکەی 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین بوون، بەمەش فشارێکی زۆر کەوتە سەر فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانیان، بۆیە فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکان ناچارن چەندین مانگ چاوەڕێی تەواوبوونی دۆسیە و بەستی مووچە بکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەم مانگە مامەڵەی نۆ هەزار و 120 خانەنشین تەواو بووە لەگەڵ ئەوانەی مانگی ڕابردوو مووچەی مانگی شەش وەردەگرن، نزیکەی هەزار 900 مامەڵەی دیکەش لە خانەنشینی پارێزگاکانە دوای تەواوبوونیان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێن."

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، شەش بۆ حەوت هەزار کەس ماون مامەڵەکانیان تەواو بکرێت، ئەوانیش بەشێکی زۆریان لەوانەن کە 2025-07-01 خانەنشین دەبن، ئەگەر بەخێرایی لە فەرمانگەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بنێردرێن، لەماوەی یەک مانگدا سەرجەمیان تەواو دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ