
گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی تانکەر
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی دارەتووی نوێ لە شاری هەولێر، ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاوی خواردنەوەیان گرفتی هەیە. دوای گەیاندنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئاڤاوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: گەڕەکی دارەتووی نوێ كە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر لە قەزای بنەسڵاوە، ماوەی چەندین ڕۆژێكە تووشی گرفتی کەمئاوی بوونەتەوە، ئەمەش سەرەڕای بوونی چەندین بیری ئاو لە نزیک ناوچەکەیان، كەچی بە تانکەر و بە نۆرە ئاویان بۆ دابین دەکرێت، لەسەر ئەم بابەتەش پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد تا بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای گەیاندنی داواکاریی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی چارەسەری کێشەی كەمئاوی گەڕەکی دارەتووی نوێ دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکەین، هەروەها تا چارەسەرکردنی کێشەکەشیان بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری پارێزگای کەرکووک سێ چەکداری داعش دەکوژرێن
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
28 حوزەیران
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
28 حوزەیران
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
28 حوزەیران
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
28 حوزەیران
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
"چوارچێوەی هەماهەنگی لەپشت خانەنشینکردنی سەرۆکی دادگای فیدراڵی بووە"
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری پارێزگای کەرکووک سێ چەکداری داعش دەکوژرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا مانگی 10 پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو دەبێت