بەهۆی هەڵاتنی چەند تۆمەتبارێک ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی هەڵاتنی چەند تۆمەتبارێک ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە

دیمەنێکی شاری نەجەف

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڵاتنی چەند تۆمەتبارێک لە زیندانییەکی نەوجەوانانی پارێزگای نەجەف، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند سزای بەندکردن و دەرکردن لە خزمەتیان بۆ دەردەکرێت.

چی ڕوویدا: ڕۆژی 19ی ئەم مانگە سێ ڕاگیراو لە بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف هەڵدێن، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سێ تۆمەتبارە هەڵاتووەکە دەستگیر دەکرێنەوە و لەسەر ئەو ڕووداوەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای لێکۆڵینەو، دەرکەوت کە کەمتەرخەمی و پشتگوێخستن لەلایەن هەندێک لە ئەفسەران و کارمەندانەوە هەبووە. لەسەر بنەمای ئەو بنەمایەش دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کران.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان، دادگا ئەمڕۆ یەکشەممە 29-6-2025 بڕیاری دا بە:

1. سزای بەندکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ و دەرکردن لە خزمەت بۆ هەریەک لە "عەقید بیلال عەلائەددین حوسێن و موقەدەم محەممەد ڕازی مەهدی" بەهۆی کەمتەرخەمییان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.

2. بەندکردن بۆ ماوەی شەش مانگ و دەرکردن لە خزمەت بۆ ملازم (باقر محەممەد عەلی).

3. ئازادکردنی ملازم (حوسێن سالم زایر) بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و بێتاوانکردنی لەو تۆمەتەی درابووە پاڵ.

4. بەندکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ و دەرکردن لە خزمەت بۆ ڕێپێدراو (شناوە جابر حوسێن).

5. سزای بەندکردن بۆ هەریەک لە پۆلیسی گرێبەست (مستەفا فازڵ جابر) و (عەلی حامد عەبدولحوسێن) بۆ ماوەی شەش مانگ و دەرکردنیان لە خزمەت، چونکە ئەرکیان لە کاتی ڕووداوەکەدا لە تاوەری دواوەی بنکەکە بووە.

6. سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ و دەرکردن لە خزمەت بۆ ڕێپێدراو (جاسم عەباس هەواس).

7. سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و دەرکردن و دوورخستنەوەی لە خزمەت بۆ ڕێپێدراو (سەرحان ورد جاسم).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ