تەندروستی غەززە توانای چارەسەرکردن و لەخۆگرتنی نەخۆش و بریندارانی نەماوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بریندارێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کەرتی تەندروستی لە غەززە گەیشتووەتە خاڵی داڕمان بەشێوەیەک توانای چارەسەرکردن و لەخۆگرتنی نەخۆش و بریندارانی نەماوە، لە هەمان کاتدا 14 هەزار نەخۆش و بریندار پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی گەمارۆی تووند و داخستنی تەواوەتیی سنوورەکانی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کۆی 36 نەخۆشخانەی کەرتەکە تەنیا 17 نەخۆشخانەیان بەشێوەیەکی ڕێژەیی و ناتەواویی کاردەکەن، هاوکات لە باکووری کەرتی غەززە و لە ناوچەکانی باشووریش هیچ نەخۆشخانەیەک کار ناکات و هەموویان بە بۆردوومانی ئیسرائیل وێران بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلفەرا، بەرپرسی گواستنەوەی بریندار و نەخۆش لە وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: 14 هەزار بریندار و نەخۆش لە لیستی گەشتەکاندا تۆمارکراون بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی وڵات و ژیانیان پەیوەستە بە کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، تاوەکو ئێستا 546 کەس لە چاوەڕوانیی گەشتکردن گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەحمەد ئەلفەرا، توشبووانی نەخۆشیی گورچیلە زەرەرمەندترین کەسن بەهۆی ڕێگریی ئیسرائیل لە قەدەغەکردنی گەشت و نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی کە لە سەرەتای جەنگەوە لە هەزار و 150 نەخۆشی گورچیلە زیاتر لە 40%ـی نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار سێ ڕێگای سەرەکی کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە یان تەنیا وەرگرتنی پشوویەکە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
28 حوزەیران
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
28 حوزەیران
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
28 حوزەیران
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
28 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار سێ ڕێگای سەرەکی کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری داوای دووبارە پێکهێنانەوەی دادگای باڵای فیدراڵی دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری کوردستان: هیچ درۆنێک لە سنووری هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە