ترەمپ بۆ ئیسرائیل و حەماس: ڕێککەوتن بکەن و بارمتەکان ئازاد بکەن

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و حەماس: ڕێککەوتن بکەن و بارمتەکان ئازاد بکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئەمریکا  جەختی لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کردەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بگەنە ڕێککەوتنێک.

 

وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'تروس سۆشیاڵ' داوایەکی  لە ئیسرائیل و حەماس کرد و ڕایگەیاند: ''ئاگربەستێک بۆ ڕاگرتنی شەری غەززە بکەن و بارمتەکان بگەڕێننەوە''.

 

قووڵتر: ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە ڕۆژی شەممە، دەیان هەزار کەس لە تەلئەبیب بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەڕاندنەوەی بارمتەکان خۆپیشدانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە بەردەوامبوونی شەری غەززە دەڕبری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ