
ئاڤا نیوز
لە هەولێر 16 تۆمەتبار دەدۆزرێنەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەشەی فرۆشتنی وەڵامی پرسیارەكانی پۆلی 12ـیان دەكرد، هاوكات ئامێری گزیكردن 'قۆپیەكردن'ـیان بەشێوەی ئۆنلاین فرۆشتووە.
وێنە گەورەكە: ئێستا تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ناوەندەكانی خوێندن بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەرجۆرە دیاردەیەكی زیانبەخش كە كاریگەری لەسەر پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دروست دەكات و لەپێناو فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ قوتابیان، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێگری دەكات لە هەر هەوڵێكی مامەڵەكردن بە ئامێرەكانی قۆپیەكردن و دزەپێكردنی پرسیارەكانی ئەزموونەكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبه‌ت به 'گزی - قۆپیەكردن'ـیان ده‌كرد، توانیویانە ناسنامه‌ی 16 تۆمه‌تبار ئاشكرا بكەن كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له چه‌ند چالاكییه‌كی جیاوازدا ده‌ستگیر كراون.
- په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمەتبارانی دەستگیركراو كراوه‌ته‌وه و دواتر دۆسیه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر كراوه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر (37) ئامێری بیستۆكی گزیكردن.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره نایاساییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە