
دیمەنێكی ژیان لە غەززە- AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا ناڕازییە لەو پڕۆژەیەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە پێشکەشی کردووە، پڕۆژەکەش بە یاریکردن بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری بۆلیانسکی، جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: مۆسکۆ ڕازی نییە بە هیچ شتێک کە داوای بەپەلە ڕاگرتنی شەڕ نەکات، بۆ ئەوەش فشار لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن، چونکە پڕۆژەکە یاریکردنە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدات کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات و ناوەڕۆکەکەی باس لەوە دەکات پێویستە بەزوویی ئاگربەستی بەردەوام لە غەززە ڕابگەیێنرێت و شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ڕابگیرێت، ئەویش لەپێناو پاراستنی سڤیلەکان و ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە، هاوکات ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکانی نەکردووەتە مەرج وەک لەپڕۆژەکەی پێشووی ئەمریکا بۆ ئاگربەست هاتبوو، بەڵام پڕۆژەکەی ئەمریکا باس لە ڕاگرتنی هاوکاری دارایی و سەربازی بۆ حەماس دەکات.
لە لایەکی دیکەوە: لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: گەشبینم بە پڕۆژە بڕیارێکی نوێ کە 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگی پێبدەن.
باکگراوند: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، نزیکەی 32 هەزار فەڵەستینی کوژراون، تائێستاش هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات