
دیمەنی تابلۆ قوڕینییەکان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، شەش تابلۆی قوڕینی شوێنەواریی لە تورکیاوە وەرگرتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا (وڵاتی نێوان دوو ڕووبار).
بۆچی گرنگە: ئەم تابلۆیانە بەشێکی ڕەسەنی میراتی شارستانیی دێرینی میزۆپۆتامیان، هاوکات بەڵگەن لەسەر ڕۆڵی پێشەنگی عێراق لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بە تایبەتی لە داهێنانی نووسین و دامەزراندنی سیستمی حوکمڕانی و ڕێکخستنی کارگێڕی لە سەرەتای شارستانییەتەکانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە "لە میانی ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە لە مۆزەخانەی کۆمار لە ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ماجد لەجماوی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە کۆماری تورکیا و گۆکهان یازجی، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، تابلۆ قوڕینییەکان ڕادەست کرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گۆکهان یازجی، جەختی کردەوە کە "ڕادەستکردنەوەی ئەم پارچە شوێنەوارییانە بەرهەمی هاوکارییەکی پتەوی نێوان هەردوو وڵاتە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆماری تورکیایە بە یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پاراستنی موڵکە کولتوورییەکان و پشتیوانییە بەردەوامەکەیەتی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە وەرگرتنەوەی میراتە تاڵانکراوەکەی."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەنداوێکی گەورە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران