پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات

دیمەنێکی ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد و ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.

وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو شارانەی ڕووبەرەکەیان تەختە و بە پانتاییەکی زۆری دەشتایی دەورە دراون، یان دیاردەی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە دەوروبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری دەستی پێکرد کە دوو پارچە زەوییان بۆ دەستنیشانکراوە، یەکێکیان زیاتر لە هەزار و هەشت دۆنم دەبێت، هەروەها شوێنەکانی دیکە بەپێی پێکهاتەی خاکەکە هەڵسەنگاندنیان  بۆ دەکرێت، تاوەکو بزانین بۆ چاندنی چ جۆرە دارێک گونجاوە.

ئیستا کۆمپانیای جێبەجێکار خەریکی ئامادەکردنی زەوییەکەیە بۆ ئەوەی دارەکانی تێدا بچێندرێت، هەروها پرۆژەیەکی دوور مەودایە و کاتی زۆری دەوێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە لە دەوروبەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا داری زەیتوون دەچێندرێت و هەڵسەنگان بۆ کۆمەڵیک داری دیکە دەکرێت تاوەکو هاوردەی کوردستان بەکاربهێنرین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ