کەوتنەوەی ئاگرێک لە ماوەت 150 سندووقی بەخێوكردنی هەنگ دەسووتێنێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئاگرەکە و سووتانی سندووقەکانی بەخێوکردنی مێش. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی جێهێشتنی پاشماوەی ئاگر لەلایەن گەشتیارانەوە، ئاگرێكی گەورە لە سنووری گوندی غەزینەی سەر بە شارۆچكەی ماوەت كەوتەوە، بووە هۆی سووتانی 150 سندووقی بەخێوكردنی هەنگ، پۆلیس بەدوای دۆزینەوەی تۆمەتبارانن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی حوزەیران، ئاگرێك لە سنووری گوندی غەزینە سەر بە شارۆچكەی ماوەت كەوتەوە و نزیكەی 50 دۆنم زەوی گرتەوە، دەستبەجێ هێزێکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بە هەماهەنگی و هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگركوژێنەوەی ماوەت و خەڵكی گوندەكە، توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
لێدوانی فەرمی: هێمن کەمەرخان، لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئاگرەكەوە بە ڕووبەری 50 دۆنم، پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان، هەروەها 150 سندووقی بەخێوكردنی هەنگ و كۆمەڵێك كەلوپەلی هاووڵاتیان لەناوچوو.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی دارستانی ماوەت، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەهەژێنێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر - گۆمەسپان جێبەجێ دەكرێت
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەغدا بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" تاقیدەکرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
- ژینگە
- 29 حوزەیران
پاركێكی دیكەی گەشتیاری لە دهۆك دروست دەكرێت