شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سیمیناری پەرەپێدانی گەشتیاریی چین بەشدارە

شەیری بکە لە:
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سیمیناری پەرەپێدانی گەشتیاریی چین بەشدارە

شاندێكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی چینی کردووە

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی وڵاتی چین لە بواری گەشتیاریدا، شاندێكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە بۆ بەشداریكردن لە سیمیناری پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار، لە پاڵ 10 وڵاتی دیكەی بەشداربوو لە سیمینارەكەدا.

 

وێنە گەورەكە: لە وڵاتی چین بە بەشداری نوێنەرانی 10 وڵات، سیمیناری تایبەت بە پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت كە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و وەزارەتی بازرگانیی چین ڕێكیخستووە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بەشدارن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزار بڵاویكردووەتەوە، ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە دەستپێكی سیمینارەكە وتارێكی پێشكەشكرد و وڵاتانی بەشدار لەو ئیڤێنتەی بە لایەنی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان ئاشنا كرد، هاوكات لە نزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان كرد بەئامانجی دروستكردنی پردی پەیوەندی و زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك ڕووگەیەكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش لە ناوچەكەدا.

 

بۆچی گرنگە: بووژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزار و فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، پلانی ستراتیژیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەشداریكردن لەوجۆرە بۆنە و چالاكیانە، ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار و چۆنیەتی بەیەکبەستنەوەی چالاکییە گەشتیارییەكان، کلتووری و وەرزشییەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ