ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و لە هەندێ ناوچە پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی رابردوو پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق نزم بوونەوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان لە دوای ڕۆژ سێشەممە 8/7/2025 پلەی گەرما بەرز دەبنەوە و گەرمایەکی بەتین ڕوو لە عێراق و ناوچەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00 ڕایگەیاند: دابەزینی پلەی گەرما لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە سیبیرییە بوو کە ڕووی لە ناوچەکە کردبوو، بەڵام کاریگەرییەکەی لە دوو ڕۆژی داهاتوو نامێنێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت بەگوتەی شێخ دارا لە ڕۆژی سێشەممەوە بەشێوەیەکی نامۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەر هەیە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما 46 و 47 تۆمار بکرێن، لە گەرمیانیش بگەنە 48 بۆ 50 پلەی سیلیزی بە تایبەت لە مانگی ئابدا.
شێخ دارا دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی ئاڕاستەی 'با' بە خێرایی 25 بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، کاریگەری خۆڵبارین لەسەر هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
50 خولەک لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک دوای 20 کاتژمێر ئاگر نزیکەی 300 دۆنم دارستان سووتا
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد دەکات
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە